پۆڵەتیک پرێس
زیپکە یان شوێنی زیپکە یەکێکە لە کێشە باوەکانی پێست، خواردنە سورەکراو و چەورەکان دەبنە هۆی دروستبوونی زیپکە، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین خواردن چارەسەری زیپکە دەکەن.
ئەو خواردنانەی چارەسەری زیپکە دەکەن:
-کەرەفس
شەربەتی کەرەفس ڕۆڵێکی گەورەی لە چارەسەرکردنی زیپکەدا هەیە، بەنزیکی لە ماوەی 12 ڕۆژدا زیپکە و جێماوەی زیپکە ناهێڵیت، ژەهرەکان لە لەش دەکاتە دەرەوە و هەوکردنەکان کەم دەکاتەوە و کێش دادەبەزێنێت.
-لیمۆ
خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی لیمۆ لە بەیانیاندا لەش لە ژەهرەکان ررزگار دەکات و زیپکە ناهێڵێت چونکە ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە.
-شلیک
شلیک سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین سیە، یارمەتی کەم کردنەوەی هەوکردن و جێماوەی زیپکە دەدات.
-شۆفان
ڕێژەی شەکری خوێن هاوسەنگ دەکات، رۆڵیکی گرنگی لە کەم کردنەوەی هەوکردن و زیپکەدا هەیە.
-سێو
باشترە سێو بە توێکڵەکەیەوە بخورێت، چونکە مادەی بەکتینی تێدایە کە دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی زپیکە و نەهێشتنی شوێنی زیپکەکان.
-گێزەر
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی ڕێگری لە زیپکە دەکات.
-ماسی سەلەمون
ڕێژەیەکی زۆر ئۆمێگا3ی تێدایە، هەوکردنەکان کەم دەکاتەوە.
-شوکولاتەی ڕەش
دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسان، زینک و کانزاکان، ڕێگری لە بەکتریا و دروستبوونی زیپکە دەکات، پێست پاک دەکاتەوە.