یەکێتی ئەوروپا جارێکی دیکە لەسەر کەیسی سزادراوانی بادینان هاتەدەنگ

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەکێتی ئەوروپا هەڵوێستی نوێی خۆی لەبارەی سزادانی پێنج چالاکوانەکەی بادینان راگەیاند و جەختی لەگرنگی ئازادی رادەربڕین و ئامرازەکانی راگەیاندن و دادگای سەربەخۆ کردەوە و رایگەیاند، “لەفشارە سیاسیەکانی سەر کەیسی چالاکوانانی بادینان نیگەرانین”.

لەبەیاننامەکەی یەکێتی ئەوروپادا هاتووە، یەکێتی ئەوروپا و نێردە دیبلۆماسییەکانی وڵاتانی ئەندام لەناو یەکێتی ئەوروپا داوا لەدەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەکەن، چاو بە راسپاردە سەرەکییەکانی راپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکاندا بخشێننەوە، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەستن بە هەراسانکردن و ترساندن و تۆڵەسەندنەوە دژی رۆژنامەنووسان و بەرگریکارانی مافەکانی مرۆڤ و چالاکوانان.

هەر لەبەیاننامەکەدا داوایان کرد یاسای تاوانەکان وەک ئامرازێک بۆ نەهێشتنی ئازادی رادەربڕین بەکارنەهێنرێت.

یەکێتی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشکرد، ئازادی رادەربڕین و ئامرازەکانی راگەیاندن و دادگای سەربەخۆ لەپێکهاتە سەرەکییەکانی دیموکراسین.

رۆژی 27ی حوزەیرانی 2021، دەستەی سزایی دوو، دووبارە بڕیاری سزادانی پێنج چالاكوان و رۆژنامەنووسی بادینانی بڵاو كردەوە كە بڕیارەكە رۆژی 20ی حوزەیران دەرچووە! كە بۆ هەریەكێكیان سزای شەش ساڵ زیندانی دیاری كراوە لەلایەن دادگای دووی تاوانەكانی هەولێر.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا