ژمارەیەك پەنابەر بە شێوەیەكی نامرۆڤانە دیپۆرت دەكرێنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ئاشكرای دەكات، كە پۆلیسی پاسەوانانی سنوری یۆنان بە ئەوپەری نامرۆڤانە مامەڵە لەگەڵ ئەو پەنابەرانە دەكات، كە دەپەڕنەوە خاكی یۆنان و ژمارەیەك پەنابەری دوای ئەشكەنجەدان بە لەشی ڕوتی و بەبێ‌ جل و بەرگ دیپۆرتی توركیا كردۆتەوە.

هیوا خدر، لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی پەنابەران ڕایگەیاندووە، لە دوای 28/2/2020 پۆلیسی ئێشكگری دەریایی یۆنان لەگەڵ پۆلیسی پاسەوانی سنوری وشكانی یۆنان زۆر نا مرۆڤانە و دوور لە بنەما و یاساكانی جاڕنامەی مافی مرۆڤ و مافەكانی پەنابەران مامەڵە لەگەڵ ئەو پەنابەرانە دەكەن، كە لە توركیاوە دەپەڕنەوە خاكی یۆنان.

ڕاشیگەیاندووە، ئەمڕۆ 29/6/2021  پۆلیسی پاسەوانی سنوری توركیا لە شاری ئەدرنا ڕایگەیاند، كە كە پۆلیسی یۆنان دوای دەستگیركردنی 42 پەنابەر، كە لە توركیاوە پەڕیبونەوە خاكی یۆنان زۆر نامرۆڤانە مامەڵەیان لەگەڵ كراوە.

پەنابەرەكان رایانگەیاندووە، دوای دەستگیركردنیان زۆر ئازار و ئەشكەنجەیان داون و هەرچی بەلگەنامە و پیداویستیەكانیانە لێیان سیندراوە و 12 لەو پەنابەرانەش بەتەواوەتی بە زۆر جل و بەرگەكانیان لەبەر داكەندراوە و بە زۆرەملێ دیپۆرتی سنوری شاری ئەدرنای توركیایان كردونەتەوە، دواتر لەلایەن بەرپرسانی ئیداری شاری ئەدرنا جل و بەرگ و خۆراك دراوە بەپەنابەران و ڕەوانەی بەرێوەبەرایەتی كۆچ و كۆچبەران كراون.

ئامانج عەبدوڵا، بەپرسی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەران لەعێراق و هەرێمی كوردستان  بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی،” سەرەڕای ئەوەی  بەتوندی ئیدانەی ئەو هەڵسوكەوتە نامرۆڤانەی حكومەتی یۆنان دەكەین هاوكات  داواش لە تەواوی رێكخراوەكانی داكۆكیكار لە مافەكانی پەنابەران دەكەین بەرانبەر بەوكردەوە قێزەونەی حكومەتی یۆنان ڕابوەستن و فشاردروست بكەن  بۆ سەرڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران UNHCR و ڕیكخراوی كۆچی نیودەولەتی IOM  تا بێدەنگ نەبن لەئاست ئەومامەڵە نامرۆڤانەی پۆلیس و پاسەوانەكانی سنورە وشكانی و دەریایی یۆنان بەرامبەر بە پەنابەران.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا