تینویەتی هەڕەشە لەدانیشتوانی دیالە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی ناوخۆی پارێزگای دیالە رایگەیاند، 15 گوندی ناوچەی مەنسوریە هەڕەشەی وشکبوون و بێئاوبوونیان لەسەرە.

لەوبارەیەوە کەریم جەبوری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە رایگەیاند، پڕۆژە ئاوییەکانی ژمارەیەک لەگوندەکانی مەنسوریە ماوەی 10 رۆژە بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوەوە راگیراون.

هاوکات، داوای لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کرد چارەسەری خێرا بدۆزنەوە بۆ ئەو کارەساتە، ئەگەر نا دانیشتوانی 13 بۆ 15 گوند ئاوارەدەبن.

پارێزگای دیالە بەدەست قەیرانێکی سەختی کەمئاوییەوە دەناڵێنێت بەهۆی کەمی بارانبارین و کەمبوونەوەی ئاستی کۆگاکانی ئاو و بڕینی ئاوی رووبارەکان لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا