فرۆشی دراوی قورس لەبانکی ناوەند زیاددەکات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە فرۆشی دراوی قورس لەبانکی ناوەندی عێراق زیادیکرد و گەیشتە 237 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، فرۆشی دراوی قورس لەبانکی ناوەند بەڕێژەی %9.22 زیادیکردووە و گەیشتووەتە 237 ملیۆن و 968 هەزار و 82 دۆلاری ئەمریکی.

ئەوەش هاتووە، هەر دۆلارێکی ئەمریکی بەرانبەر بە هەزار و 460 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکراوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی دووشەممە فرۆشی دراوی قورس لەبانکی ناوەندی عێراق بەڕێژەی %4.82 کەمیکرد و گەیشتە 217 دۆلار.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا