سودەکانی شەربەتی قەیسی توشی سەرسوڕمانت دەکات

پۆڵەتیک پرێس

قەیسی میوەیەکی هاوینەییە، کاتێک دەکرێت بە شەربەت کۆمەڵێک سودی تەندروستی تایبەتی هەیە بە تایبەت بۆ کێش دابەزاندن.

بەپێی بڵاو کراوە تەندروستیەکان، هەر ١٠٠ گرامێک لە قەیسی ٥٤ کالۆری تێدایە، ١٣.٣ گرام کاربۆهیدرات و ١١.٧گرام لە شەکری تێدایە، ٠.٣میلی گرام ئاسن، ١٠٤ میلیگرام بۆتاسیۆم، ٦میلی گرام سۆدیۆم، ٢٥میکیگرام ڤایتامین سی، ١٦٧میکیگرام ڤایتامین ئەی.

گرنگترین سودەکانی شەربەتی قەیسی بریتیە لە

١-بینین بەهێز دەکات

بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر ڤایاتمین ئەی و بیتاکارۆتینی تێدایە، گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ بەهێزکردنی بینین هەروەها دەتپارێزێت لە توشبوون بە گلۆکۆما.

٢-زیادکردنی بەرگری

ڕێژەیەکی زۆر ڤایاتمین سی تێدایە، توانای جەستە بەهێز دەکات لە بەکتریاو کەڕوو ڤایرۆس دەیپارێزێت.

٤-کێش دادەبەزێنێت

ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵک شەربەتی قەیسی لە سیستمی خۆراکیەکەیاندا دادەنێن، چونکە شەربەتی قەیسی ٣٤ کالۆری تێدایە دەتوانیت سودی لێوەر بگریت بۆ کێش دابەزاندن.

٥-کرداری هەرس باش دەکات

ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵی تێدایە، یارمەتی ئاسان هەرس کردن دەدا جوڵەی ڕیخۆڵە باش دەکات، کێشەکانی ڕیخۆڵە چارەسەر دەکات.

٦-تەندروستی دڵ باش دەکات

ڕێژەیەکی زۆر بۆتاسیۆمی تێدایە دەبێتە هۆی ڕێکخسننی پەستانی خوێن و سوڕی خوێن بە شێوەیەکی سروشتی.

٧-شێدارکردنەوەی جەستە

قەیسی ڕێژەیەکی باش ئاوی تێدایە، کە هاوسەنگی شلەی جەستە دەپارێزێت، لەش لە وشک بوونەوە ڕزگار دەکات.

٨-سودی بۆ پێست هەیە

قەیسی ڕێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسیدی تێدایە، پێست لە چرچ بوون دەپارێزێت، هەروەها لە تیشکی بنەوشەیی پێست دەپارێزێت، وەک سوتانەوەو شێرپەنجەی پێست.

٩-لە هەندێک نەخۆشی دەتاپرێزێت

بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر فلافۆنۆید و ئەنسۆسیانینی تێدایە، ئاستی هەوکردن لە لەشدا کەم دەکاتەوە، هەروەها توشبوونت بە نەخۆشی دڵ و شەکرە کەم دەکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا