خانمێك وەك تەوار لە بەرزایەكانی ئاسماندا

‎وەرتێ بەكر عەلی، یەكەم كچە فڕۆكەوانی كوردە لەهەرێمی كوردستان و عێراق، وەرتێ كوڕەزای حاجی عەلی بەگ و برازای هونەرمەندی پێشمەرگە حەمە جەزا یە.

 

لەساڵی ١٩٩١ لەهەرێمی كوردستان لەدایك بووە، كە دایك و باوكی  دوای چەندین ساڵ پێشمەرگایەتی و دەربەدەری چوونەتە دانیمارك و لەوێ نیشتەجێ بوون.

 

وەرتێ هەموو قۆناغەكانی خوێندنی لە دانیمارک تەواو كردووە، ساڵی ٢٠١٠ چووەتە كۆلێجی فڕۆكەوانی لەزانكۆی كۆپنهاگن (Copenhagen Airtaxi) ساڵی ٢٠١٤ بەسەركەوتویی تەواوی كردووە.

 

لەساڵی ٢٠١٥ گرێبەستی لێخوڕینی فڕۆكەوانی لەگەڵ هێڵی ئاسمانی عێراقیدا ئیمزا كردوە و لە یەكی ئایاری ٢٠١٧ یەكەم گەشتی بۆ وڵاتانی میسر و ئەردەن و لوبنان بەسەركەوتویی ئەنجامدا و لەو گەشتەدا توانی فڕۆكەی جۆری (B737- 800) لێبخوڕێت واتا فڕۆكە گەورەكانی گەشت كردن، بەم شێوەیە هەروەك وەزیری ئەو كاتەی گواستنەوەی عێراق لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، یەكەم كچی عێراقی كە خەڵكی شاری سلێمانیە توانی فڕۆكەی بۆینگی قەبارە گەورە بفرێنێت.

 

وەرتێ جگە لە فڕۆكەوانی لە شاری كۆپنهاگن ڕاهێنەری تۆپی دەست بووە بۆ ماوەی پێنج ساڵ، هەروەها ماوەی دوو ساڵ یاری تۆپی پێی كردوە لەیانەیەكی ژنان لە دانیمارك.

پاش تەواو بوونی لەخوێندن و بەدەستهێنانی ئەو براونامەیە دەگەڕێنەوە  بۆ كوردستان، وەرتێ ئێستا بەردەوامە لەكارەكەی و گەشتەكان بەتەنیای خۆی ئەنجام ئەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا