وەزارەتی كارەبا راكێشانی هێڵێكی نوێی كارەبای لەتوركیاوە راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم پرۆژەی گواستنەوەی هێڵی 400 KV تورکیا – عێراقی ڕاگەیاند، كە ژیرخانی كەرتی كارەبا بەهیز دەكات.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم، پرۆژەی گواستنەوەی هێڵی 400 KV تورکیا – عێراق لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گواستنەوەی كارەبای دهۆك جێبەجێ دەکرێت و لەئیستادا دەست بەكاربوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پرۆژەکە بە درێژایی17 کیلۆمەتر دەکەوێتە سنوری ناوچەی زاخۆ و لە %56 کارەکانی تەواو بووە، بڕیارە لە ماوەی 50 رۆژدا جێبەجێ بکرێت.

لەڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی كارەبای هەرێمدا ئاماژە بەوەدراوە، پرۆژەکە ژێرخانی کەرتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان بەهێز دەکات و گواستنەوەی وزەی کارەبا كۆنترۆڵ دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا