پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
حەشدی شەعبی بەتوندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆسەر سنورەکانی عێراق ده‌كات، به ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری خاكی عێراق وه‌سفی دەكات.
شەوی رابردوو، به‌فه‌رمانی راسته‌وخۆی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ژماره‌یه‌ك ناوه‌ندی سه‌ربازی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگای ئه‌نبار، بۆردوومان كرا و لەئەنجامدا بریندار‌و كوژرانی ژمارەیەك لەچەكدارانی حەشدی شەعبی لێكەوتەوە.
دەستەی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ دووشەممە 28ی تەموزی 2021، لەبایاننامەیەكدا رایگەیاند ” كاتژمێر 2ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، سێ بنكه‌ی سه‌ربازی سوپای حه‌شدی شه‌عبی له عێراق، بۆردوومان كرد، لەئەنجامدا چوار چەكداری حەشدی لێكەوتەوە لەگەڵ برینداربونی ژمارەیەك چەكداری دیكە.
لەزانیاریەكانی بەیاننامەكەدا هاتووە، سوپای ئه‌مه‌ریكا هه‌ندێ زانیاری نادروستیان ده‌رباره‌ی بۆردوومانه‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه، هیچ كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبی نه‌كراوه‌ته ئامانج، بەڵكو هێرشه‌كه بۆ سه‌ر هه‌ردوو لیوای 14 و 46ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، له پارێزگای ئه‌نبار ئه‌نجامدراوه.
له‌بەشێکی دیکەی به‌یاننامه‌كه‌دا بەتوندی ئیدانەی ئەو هێرشەیان كردوە و جەختدەكەنەوە، حه‌شدی شه‌عبی، له ژێر فه‌رمانی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق چالاكییه‌كانیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین سوپای بێگانه له عێراقدا بمێننه‌وه، بەمافی یاسایی خۆیانی دەزانن بەرەنگاری هەموو دەستدرێژیەك ببنەوە، هێرشەكەش بە پێشێلی سەروەری خاكی عێراق ناودەبەن.