پۆڵەتیک پرێس
ئەسیتۆن یەکێکە لەو ماددە گرنگانەی لە ژووری هەموو کچێکدا هەیە، بەشیکی زۆریان هەموو ڕۆژێک بەکاری دەهێنن و نازانن کە زیانی لەسەر تەندروستی نینۆکەکان و تەندروستی گشتی دەبێت.
ئەسیتۆن دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی پێست و نینۆکەکان، چونکە چەوریەکانی پێست لادەبات کە دەبێتە هۆی شێدارکردنەوەی، ئەم زیانە هەموو جۆرەکانی ئەسیتۆن دەگرێتەوە.
بەکارهێنانی ئەسیتۆن دەبێتە هۆی توشبوون بەم نەخۆشیانە:
-قورسی هەناسەدان
-سەرگێژخواردن
-سڕبوونی پەنجەکان
لەکاتی وشکبوونەوەی پێستدا دەتوانرێت زەیتی بادەم و زەیتی زەیتون بۆ شێدارکردنەوەی پێست بەکاربهێنرێت.