بەخشیشێکی خەیاڵی بۆ لەفەیەک

پۆڵەتیک پرێس

کارمەندانی چێشتخانەیەکی ویلایەتی نیوهامشەری ئەمریکی توشی سەرسوڕمان بوون، کاتێک یەکێک لە کڕیارەکان داوای هۆت دۆگێک و پەتاتەی سورەکراوی کرد دوای خۆی بەخشیشێکی بە بڕی 16 هەزار دۆلار بەجێهێشێت.

چیرۆکەکە بەم شێوەیە ڕویدا یەکێک لە کارمەندەکانی چێشتخانەی ستامبل ئین بار ئین گڕیل لە شاری لندندیری ئاگاداری ئەو بەخشیشە نەبوو کە کڕیارەکە کردبویە سەر هەژمارەکەی، نرخی هۆت دۆگەکە و پەتاتە و خواردنەوەکانی بەگشتی 37.93 دۆلار بوو بەڵام لەگەڵ بەخشیشەکەدا 16037.93 دۆلاری جێهێشتبوو.

کارمەندانی چێشتخانەکە باوەڕیان بەم کردارەی کڕیارەکە نائەکرد، کڕیارەکە دوای پێدانی پسوڵەکەی بە کارتی بانک دوای لێکردن و دەڵێت: هەموو پارەکە بە یەکجار خەرج مەکەن، پاساویشی بۆ ئەم کارەی کە کردویەتی دەڵێت: دەمەوێت سوودی لێوەربگرن چونکە دڵسۆزن و زۆر لە کارەکەتان دەزانن، لەگەڵ ئەوەشدا پێی باش نەبوو ناسنامەکەی ئاشکرا بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا