سوودەکانی ئاوی سیر

پۆڵەتیک پرێس

سیر بەگشتی سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، ئاوی سیرش بەهەمان شێوە سوودی زۆرە و ڕێگری توشبوون بە هەوکردن و شێرپەنجە دەکات، سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین و کانزاکانە.

سوودەکانی ئاوی سیر:

-ئاوی سیر دژەئۆکسانە یارمەتی تەندروستی پێست دەدات و نیشانەکانی پیری دوادەخات، یارمەتی پێست دەدات یەک ڕەنگ بێت و ڕێگری لە هەوکردنی دەکات.

-چارەسەری زیپکە و جێماوەی زیپکە دەکات، ئاوی سیر لە دەموچاو بدە بۆ ماوەی پێنچ خولەک دواتر بیشۆ ئەم کردارە چەند جارێک دووبارە بکەرەوە تا زیپکەکە نامێنێت.

-ئاوی سیر یارمەتی بەهێزبوونی قژ دەدات و ڕێگری لە هەڵوەرینی دەکات، دەتوانرێت ئاوی سیر بخورتەوە یان لە قژ بدرێت بەم شێوازە: ئاوی سیر و ئاوی لیمۆ تێکەڵ دەکەیت و لە قژ و پیستی سەر دەدەیت بۆ ماوەی شەوێک و دواتر بیشۆ، بۆ ماوەی پێنچ ڕۆژ لەسەر یەک دووبارەی بکەرەوە و ئەنجامەکەی دەبینیت.

-تایبەتمەندی دژە بەکتریا و کەڕووی هەیە، بەرگری لەش بەهێز دەکات و ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکان دەکات.

-یارمەتی سووتاندنی چەوری لەش دەدات و کێش دادەبەزێنێت.

-سوڕی خوێن چالاک دەکات و ڕێژەی چەوری خوێن کەم دەکاتەوە، ئەمەش مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و دەمارە خوێنەکان کەم دەکاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا