وەزارەتی دارایی بە رێژەی 10% باج دەخاتە سەر فرۆشراوی ناوچە گەشتیارییەکان

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بەرێژەی 10% باج بخاتە سەر فرۆشراو و سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی ناوچە گەشتیارییەکان لە هۆتێل، مۆتێل، چێشتخانە، کافتریا، باڕ، یانەی شەوانە، ئەوانەش پابەندی بڕیارەکە نەبن سزادەدرێن.

بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان كە واژۆی وەزیری دارایی بەسەرەوەیە تیایدا هاتووە بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان بڕیاریداوە باج بەرێژەی 10% لەسەر فرۆشراو و سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی ناوچە گەشتیارییەکان دابنرێت، لەو پێناوەشدا کارگێڕی ناوچە گەشتیارییەکان دەبێت راپۆرتی مانگەی فرۆشراوەکانیان و باجی دانراو لەسەریان پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باج و دەروامەت بکەن.

بڕیارەكە بەنوسراو..

No description available.

No description available.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا