دەتوانی دوای ماوەی بەسەرچوونیشی ئەم خواردنە بخۆیت


پۆڵەتیک پرێس

ڕێکخراوی بەکاربەرانی ئیسپانی، ڕیزبەندی بۆ ئەو بەرهەمانە کردووە کە دتوانیت دوای ماوەی بەسەرچوونیشی بیانخۆیت.

تێبینیتان کردووە هەندێک لە خواردنەکان تەنها لەماوەیەکی کەمدا دەتوانرێت بەکاربهێنرێت و بۆ ماوەیەکی کەم دەتوانیت هەڵیان بگریت، هەرچەندە سیفاتە هەستیارەکانی لە دەست دەدات، بەپێی ڕاپۆرتەکان.

ئەو بەرهەمانەی بە زوویی لە ناو دەچن، وەک گۆشتی قوتو مریشک،ماسی و هەندێکیتر، باشتر وایە دوای بەسەرچوونی نەخورێت و بەکارنەهێنرێت.

بەڵام ڕێکخراوەکە ئەوەیان ئاشکرا کردووە، ماست، تۆست، میوەی وشککراو، پەنیر، دۆشاوی تەماتە و مەعکەرۆنی، دەتوانیت دوای ماوەیەک لە بەسەر چوونیان بەکاری بهێنیت بەڵام نابێت زۆر زۆری بەسەرا بڕوات، هەروەها لە لیستەکدا چیپسی پەتاتەو برنج و پاقلەمەنیەکان و بیسکویت و خواردنەوە گازیەکان و سوپی ئامادەکراویشی تێدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا