لیژنەی ئاسایش: تەواوی لایەنەكان لەو زیانەی بەر ناوچە سنورییەكان كەوتووە ئاگاداردەكەینەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی لێكۆڵینەوە لە لەشكركێشی و هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ناوچە سنورییەكانی ھەرێمی كوردستان كۆتایی بە كارەكانی ھێناوە و راپۆرتی خۆی لەسەر ئەو ناوچانە ئامادە كردووە و بڕیارە  سبەینێ ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق و حكومەتی عێراقی بكات.

هەرێم كەمال ئاغا، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەپەرلەمانی عێراق بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، دوای ئەوەی لیژنەیەك پێكهات بۆ بەدواداچوونی كێشەو زیانەكانی شەڕی نێوان پەكەكەو توركیاو لەشكركێشییەكانی توركیا بۆسەر خاكی عێراق  لەئێستادا لێكۆڵینەوەكان تەواو بوون و راپۆرتی پوخت ئامادەكراوەو سبەی 28ی حوزەیران ڕاپۆرتەكە ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەن و ئەوانیش بڕیار دەدەن كە لە كۆبوونەوەكەدا باس بكرێت یاخود نا.

وتیشی، بەپێی بەدواداچوونی لیژنەكە  خەڵكی ناوچەكە و گوندەكانی ناوچە سنوورییەكانیش زیانی گەورەیان بەركەوتووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەو ئاڵۆزییانەی لەناوچەسنورییەكان دروستبووە ژمارەیەكی بەرچاو لەگوندەكانی قەزای زاخۆو ئامێدی لەسنوری پارێزگای دهۆك چۆڵكراون.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەرجەم لایەنە پەیوەندیدرراوەكان لەهێرشەكانی توركیاو ئەوزیانانەی بەر ناوچە سنورییەكان كەوتوە ئاگاداردەكەنەوە.

پێشتر، بەدر زیادی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بەمیدیاكانی عێراقی وتووە، تورکیا پلانی هەیە لە بنکە و خاڵە چاودێرییەکانی لە ناو سنووری هەرێمی کوردستاندا 20 هەزار سەرباز جێگیربکات.

هاوكات ، باڵانبۆ محەمەد، ئەندامی ئەو لیژنەی پەرلەمانی عێراق و كوردستان كە سەردانی ناوچە سنورییەكانی هەرێمیان كرد، بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەشێوەی مەیدانی لەناوچەسنورییەكان بەدوواداچوونیان كردووە ئەوەی بۆیان دەركەوتووە، توركیا بەبیانوی پەكەكە بەشێوەیەكی بەرچاو هاتووەتە ناوخاكی هەرێم و دامەزراندنی زیاتر لە 70بارەگاشیان ئەوە دەردەخات كە كوردستان داگیر دەكەن و نیازی كشانەوەو جێهێشتنی سنورەكانی هەرێمی كوردستانیان نیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا