ئەو میوانەی زیان بە خانمانی دووگیان دەگەیەنن

پۆڵەتیک پرێس

میوە بە گرنگترین خواردن دادەنرێت لە ڕووی ئەوەی، پێکهاتەیەکی زۆری کانزاو ڤایتامینەکانی تێدایە، لەگەڵ ئەوەش دا هۆشداری دەدرێت بە هەندێک لە خانمانی دوو گیان بۆ ئەوەی هەندێک میوە نەخۆن چونکە زیان بە منداڵەکەی ناو سکیان دەگەیەنێت، ئەو میوانەش کە باشتر وایە خانمانی دوو گیان نەیانخۆن بریتین لە.

١-ئەنەناس، یەکێکە لەو میوانەی باشتر وایە خانمانی دوو گیان لە سێ مانگی سەرەتای دوو گیانیدا نەیخۆن، چونکە دەبێتە هۆی دروست بوونی گرێ لە ناو منداڵداندا، هەروەها دەبێتە هۆی لە دایک بوونی پێش وەختەو لەبارچوون.

٢-خورما، یەکێکە لەو خواردنانە باشتر وایە لە مانگی یەکەمی دوو گیانیدا نەیخۆیت چونکە دەبێتە هۆی لەبارچوون.

٣-باشتر وایە خانمانی دووگیان قەیسی نەخۆن، دەبێتە هۆی خوێنبەربوون لە کاتی دوو گیانیدا.

٤-پاپایا یەکێکە لەو میوانەی نابێت لە کاتی دوو گیانیدا بخورێت چونکە دەبێتە هۆی خوێن بەربوون تێکچوونی پەستانی خوێن.

٥-شوتی باشتر وایە لە مانگی یەکەمی دوو گیانیدا شوتی نەخۆیت، چونکە دەبێتە هۆی دروست بوونی گرێ لە منداڵداندا.

٦-تەمەرهیندی، یەکێکە لەو خواردنانەی باشترە لە کاتی دووگیانیدا نەخورێت، بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی خوێنبەربوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا