قرشێکی گەورە هێرش دەکاتە سەر پیاوێک

پۆڵەتیک پرێس

پیاوێکی تەمەن 35 ساڵ لە کالیفۆرنیا ڕوبەڕوی هێرشی قرشێکی گەورەی سپی بۆتەوە لە ناوچەی خلیجی سان فرانسیسکۆ، بە سەختی برینداربوو هەروەها حاڵەتەکەی مەترسیداربوو.

دەسەڵاتدارانی ئەمریکی ناوچەی سان ماتیو دەڵێن: قرشەکە درێژیەکەی دوو مەترە، کاتێک پیاوەکە خەریکی مەلەکردن بوو لە کەنار دەریای گرەیوێڵ کۆڤێ لە نزیک سان فرانسیسکۆ لە باکوری کالیفۆرنیا قرشەکە گازی لە قاچی ڕاستی پیاوەکە گرت، ئەمەش بووە هۆی داخستنی ئەو کەنار دەریایە.

پیاوەکە توانی تا لای کەنار دەریاکە مەلە بکات و لەوێ هاوکاری پزیشکی وەربگرێت، ئۆفیسی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەرێم ڕایگەیاند: پیاوەکە بۆ چارەسەر وەرگرتن براوە بۆ ستانفۆرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا