ئۆپۆ مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ئۆپۆ مۆبایلێکی نوێ لە مۆبایلەکانی فایف جی بەناوی ئۆپۆ ئەی93 ئێس فایف جی دروست دەکات.

شاشەی مۆبایلەکە لەجۆری ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دیقەی پیشاندانی 1080 پێکسڵ و دووری 20:9، کێشەکەی 189 گرامە، چارەسەرکەری دایمێنسیتی700ی تێدابەکارهاتووە.

ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، دیقەی کامێرا سەرەکیەکەی 48 مێگاپێکسڵە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، پێشبینی دەکرێت مۆبایلەکە لە ڕۆژی 9ی مانگی تەموزدا ئاشکرا بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا