تی سی ئێڵ مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت لەگەڵ کاتژمێرێک بۆ منداڵان

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای تی سی ئێڵ ئاشکرای دەکات، مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت بە ناوی ئەلکەیت ١ بۆ ساڵی ٢٠٢١ هەروەها ئێڵ پرۆ بە سیستمی ئەندرۆید گۆ کاردەکات لەگەڵ کاتژمێرێکی زیرەک بۆ منداڵ.

مۆبایلەکان لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا دەخرێتە بازاڕەوە، بە نرخی ١٢٧ دۆلار، لە بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا.

مۆبایلەکە کامێرای سەرەکیەکەی دیقەی ١٣ مێگاپێکسڵە، هەروەها دووەمی دیقەی ٢ مێگاپێکسلە، مۆبایلەکە بە لەمس کاردەکات.

مۆبایلەکە شاشەکەی پێنج ئینجە، بە دیقەی 480×960پێکسڵ، کێشی ١٣٤ گرانە، خێرایی باتریەکەی ٢ هەزار میلی ئەمپێرە، تواناکەی ٥ واتە، دەرچەی مایکرۆ یو ئێس بی هەیە بۆ بارگاوی کردنەوە، ڕامەکەی ١ گێگابایتە، میمۆریەکەی ١٦ گێگابایتە، دەتوانیت میمۆری ٣٢ گێگابایتی دەرەوەی بۆ بەکار بهێنی.

مۆبایلەکە شوەنی دوو سیمی هەیە، بە دیقەی ٧٢٠ پێکسڵ ڤیدیۆ دەگرێت.

هەروەها کاتژمێرێک دروست دەکات بەنرخی ١٥٠ دۆلار بۆ منداڵئن، کاتژمێرەکە شوێنی سیسمی هەیە، ناوی کاتژمێرەکە مۆڤ تایم فاملی وۆچ ٢، شوێنی سیم کاردی هەیە، بە سیستمی ٤جی پاڵپشتی دەکرێت، پێوانەکەی ١.٥٤ ئینجە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا