کۆمیسیۆن دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ هەڵبژاردنەکان دادەخات

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەرگای خۆپاڵاوتنی کاندیدانی بۆ هەڵبژاردنەکان بەشێوەیەکی کۆتایی داخست.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ ی حوزەیرانی ٢٠٢١، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەرگای خۆپاڵاوتنی بەشێوەی کۆتایی دواخست و چەند ئامادەکارییەکی دیکەشی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاند.

کۆمیسیۆن لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەش کردووە، “ژمارەی کۆتایی ناوەندەکانی دەنگدان هەشت هەزار و ٢٧٣ ناوەندە، ژمارەی وێستگەکانی دەنگدانیش پێکدێت لە ٥٥ هەزار و ٤١ وێستگە، کۆی ژمارەی دەنگدەرانیش ٢٤ ملیۆن و ٢٩ هەزار و ٩٢٧ دەنگدەرە”.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی باس ئەوەش دەڵێت، ” لیژنەیەی تایبەتمەندی کۆمیسیۆن کەمپی ئاوارەکانی بەسەرکردووەتەوەو ژمارەی دەنگدەری ئاوارەکانی تۆمارکردووە کە پێکدێن لە ١٢٠ هەزار و ١٢٦ دەنگدەر”.

ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆن لەکاتێکدایە، بڕیارە لە ڕۆژی ١٠ تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا