بەڤیدیۆ.. دروستکردنی باڵەخانەیەکی 10 نهۆمی لەماوەی 29 کاتژمێردا

پۆڵەتیک پرێس

لە دەستەکەوتێكی گەورە و باوەڕپێنەکراودا، بیناسازانی چین باڵەخانەیەکی 10 نهۆمیان لەماوەی 29 کاتژمێردا دروستکرد.

کۆمپانیای برۆد گروپ کۆمپانیایەکی بیناسازی چینیە، ماوەی ساڵێک بۆ دروستکردنی باڵەخانەیەکی گەورە لای ئەوان زۆرە، بۆیە هەڵبژاردەیەکی خێرایان کرد و بەنزیکی لە ماوەی ڕۆژێکدا دروستیان کرد، ژمارەیەکی زۆر کرێکار لە دروستکردنی باڵەخانەکەدا کاریان کردووە و ناوی باڵەخانەی زیندویان لێناوە کە تەنها لە ماوەی 28 کاتژمێر و 45 خولەکەدا دروستکراوە.

کرێکارەکان بەتەنها ئەم کارەیان ئەنجام نەداوە بەڵکو پێشتر لە یەکێک لە کارگەکاندا پارچەکانی دروستکراوە و پاشان بە سێ بەرزکەرەوە بەرزکراوەتەوە و لەسەر یەک دانراوە لەوکاتەشدا کرێکارەکان هەموویان لە شوێنی خۆیاندا جێگیر کردووە، دوای تەواو بوونی هەیکەلەکەی کارەبا و ئاوی بۆ دانراوە.

بەشێکی زۆری خەڵکی ناوچەکە ترسیان لە نیشتەجێ بوون هەیە تێیدا، چونکە یەکەم باڵەخانەیە بە کاتێکی زۆر کەم دروستکراوە، بەڵام کۆمپانیاکە جەختی لەوەش کردەوە باڵەخانەکە زۆر بەهێزە و هیچ ترسێکی نییە.

کۆمپانیاکە دەڵێت: ئەم جۆرە نوێیەی دروستکردن دەتوانرێت بۆ دروستکردنی باڵەخانە گشتی و گەورەکان بەکاربهێنرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا