تاران بۆ واشنتن: پشوودرێژیمان کۆتایی پێدێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداریدایە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەوەی پشوودرێژی تاران لە گفتوگۆکانی ڤییەنا کە بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بەڕێوەدەچن، کۆتایی پێدێت.

سەعید خەتیب زادە، وتەبێژ بە ناوی وەزارەتی دەروەی ئێران ئەمڕۆ شەممە ٢٦ ی حوزەیرانی ٢٠٢١ پەیامێکی لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاوکردەوەو جەخت لەوە دەکاتەوە لەوەی تاران بەهۆی پابەندبوونە توندەکەی بەو ڕێککەوتنە ئەتۆمیەی کە ئەمریکا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی دا،چالاکترین لایەنی ناو گفتوگۆکانی ڤییەنایە و زۆرترین پێشنیار لەناو کۆبوونەوەکان دەخاتەڕوو.

ئەو دیبلۆماتکارە باڵایەی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد، تاران تا ئێستاش باوەڕی بە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێ هەیە لەنێوان تاران و واشنتن ئەگەر ئەمریکا دەستبەرداری ئەو “میراتە شکستخواردووە” ببێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا جێیهێشتووە.

خەتیب زادە هۆشداریدایە واشنتن و وتی، ” ئێران تا هەتایە لە گفتوگۆدا نامێنێتەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا