پۆڵەتیک پرێس
ژمارەیەکی زۆر لە کەسانەی ئارەزووی ئاژەڵی ماڵی دەکەن، حەز دەکەن پشیلە بەخێو بکەن بەڵام چیرۆکی بەخێو کردنی فادیای پشیلە میهرەبانی مرۆڤ و خۆشەویستی ئاژەڵی بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر تێکەڵ کردووە.
فادیا لە لایەن ژنێکی ڕوسی بە ناوی ناتالیا جادانۆڤای تەمەن ٤٠ ساڵ، بە خێو دەکرێت کە لە باخچەیەکدا دۆزیەوە لە سەرەتاکانی ڕۆژی لە دایک بوونیەوە، هەرچەندە پشیلەیەکی نەخۆش بوو قاچەکانی لاواز بوون چاوەکانی هاوسەنگ نەبوون.
خاتوو، ناتالیا پشیلەکەی هەلگرتەوەو یارمەتی تا تاوەکوو تەندروستی باش بوو، دووبارە ژیانی بۆ گەڕاندەوە، وتی کە زۆر لاواز بووەو لە مردن نزیک بووە.
ناتالیا کتێکبێکی زانستی فێرکاری بۆ منداڵان نوسی لە ڕوستوف لە ڕوسیا، گرتە ڤیدیۆی فادیای لە تۆڕە کۆمەڵایتیەکان بڵاو کردەوە بە هەزاران بینەری هەبوو.
ئاماژە بەوەدەدا، حاڵەتی ئەم پشیلەیە ڕوون نیە چونکە نازانرێ هۆکاری ئەو حەپەسانەی لە جیناتەوەیە یان دایک و باوکێتی، لە ئێستادا پشیلەیەکی جوانەو تەمەنی تەنها ساڵێ و نۆ مانگە.