پێرێز ؛ تەنیا خۆم دەزانم چی دەکەم

پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی شەوی ڕابردوو لەمیانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کۆمەڵێک پرسی وروژاند و باسی کۆمەڵێک بابەتی کرد .

سەرەتا و سەبارەت بە ڕۆشتنی زێدان پێرێز ووتی ؛ زێدان خۆی بەرگەی فشاری کۆتایی دواین وەرزی نەگرت و ڕۆشت بیرم نایەت کەس پێی ووتبێت یانەکە جێبهێڵە ، من نامەکەی زێدانم نەخوێندۆتەوە بۆیە دڵنیام شتی لەو جۆرەی نەنوسیوە .

سەبارەت بەهاتنەوەی ئەنشلۆتی پێرێز ووتی ؛ ئێمە پێشتر پێکەوە کارمان کردووە بەڵنیاییەوە دەزانین کارلۆ زیرەک و شارەزایە بۆیە تێگڕا پێشوازیمان لێی کرد .

سەبارەت بە ئەلێگری و کۆنتی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ؛ من قسەم لەگەڵ هیچ کامیان نەکردووە ئێمە بە ووردی بیر دەکەینەوە دواتر ىڕیار دەدەین زۆر دڵنیابن تەنیا ئامانجمان ئەوەیە مێرەنگی لە لووتکەدا بمێنیتەوە بۆ ئەو مەبەستەش تەنیا خۆم دەزانم چی دەکەم و چۆن دەبێت .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا