ملیاردێرێک بە هۆی 20 دۆلارەوە توشی سەرسوڕمان دەبێت

پۆڵەتیک پرێس

جولیا یونکۆڤێسکی لە ویلایەتی فلۆریدا، کاتێک ویستی ٢٠ دۆلار لە هەژماری بانکەکەی دەربهێنێت، توشی سەرسوڕمان بوو بینی زیاتر لە ملیارێک دۆلار چۆتە سەر هەژمارەکەی، بەڵام نەیتوانی ئەو بڕە پارەیە بگەڕێنێتەوە چونکە کەسێک نەبوو متمانەی پێ بکات و بۆی باس بکات.

پێش ئەوەی جولیا ئەو بڕە پارەیە دەربهێنێت، سەیری هەژمارەکەی کردبوو بڕی ٩٩٩ملیۆن و ٩٨٥هەزار و ٨٥٥دۆلاری تێدایە.


جولیا وتی من زۆر ترساوم، چونکە زۆر چیرۆکم خوێندۆتەوە سەبارەت بە زیاد بوونی بڕێک پارەی زۆر بۆ سەر هەژماری خەڵکی، دواتر داوا کراوە ئەو پارەیە بگەڕێندرێتەوە، من خۆم بە خاوەنی ئەو بڕە پارەیە نازانم بەڵام دەترسم لەوەی کە جۆرێک بێت لە دزی.

سەرەڕای ئەوەی ئەو ژنە لە ناکاو بووە بە ملیاردێر، بەڵام ئێستا ئەو کێشەیەی. چارەسەر نە کردووە، دەڵێت هەست دەکەم لە ئەنجامی هەڵەیەک تێوەگلاوم، چاوەڕێم کەسێک بدۆزمەوە یارمەتیم بدات لە چارەسەرکردنی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا