هەفتەی داهاتوو لەعێراق چی روودەدات؟

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی جابر زیادی، شارەزای کەشناسی پێشبینی دەکات، لەشەممەی داهاتووەوە شەپۆلێکی گەرمای بەتین روو لەناوچە جیاجیاکانی عێراق بکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە عەلی جابر زیادی رایگەیاند، پێشبینیەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لەرۆژی شەممەی داهاتووەوە یەکەم شەپۆلی گەرمای بەتین روو لەعێراق بکات کە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە هەوایەکی گەرم کە لەباکوری ئەفریقاوە دێت.

ئاشکراشی کرد، لەرۆژی یەکشەممەوە شەپۆلە گەرماکە قوڵتر دەبێت و لەناوەڕاستی هەفتەدا دەگاتە بەرزترین ئاستی گەرما و هەتا پێنجشەممەی داهاتووش بەردەوام دەبێت.

بەپێی پێشبینیەکەی ئەو کەشناسە، پلەکانی گەرما لەزۆربەی شارەکانی باشوری عێراق دەگەنە 50 پلەی سەدی و لەبەغدای پایتەختیش پلەی گەرما دەگاتە 49 پلەی سەدی، هاوکات، لەموسڵ و چەند ناوچەیەکی دەوروبەری پلەی گەرما دەبێتە 45 پلەی سەدی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا