خواردنەوەی قاوە ئەگەری توشبوونەت بەنەخۆشی جگەر کەم دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

قاوە یەکێکە لەو خواردنەوانەی ژمارەیەکی زۆری خەڵک، ئارەزووی خواردنەوەی دەکەن بە تایبەت لە بەیانیان و ئێواراندا، بەڵام تا ئێستا سودە سەرسوڕهێنەرەکەی نازانن.

بەپێی بڵاو کراوەکان خواردنەوە سێ یان چوار کوپ قاوە ڕۆژانە، مەترسی توشبوونت بە نەخۆشی جگەر وهەروەها ئەگەری مردنت کەم دەکاتەوە.

ڕوونیشیان کردەوە، ئەو کەسانەی قاوە دەخۆنەوە بە ڕێژەی لە %٢١ کەمتر توشی نەخۆشیە درێژ خایەنەکانی جگەر دەبن، لە %٢٠ کەمتر توشی نەخۆشی چەوری جگەر دەبن، لە %٤٩ش کەمتر توشی نەخۆشیە جۆراوجۆرەکانی جگەر دەبن بەراورد بەو کەسانەی قاوە ناخۆنەوە.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کەلەسەر ٤٩٤هەزار کەس ئەنجام دراوە، لە بەریتانیا ٣٨٤هەزار کەس لەوان قاوەیان خواردووە ڕیژانە، ١٠٩ هەزار کەسیان نەیان خواردووە، لە کۆی ٣٨٤هەزار کەس تەنها ٣هەزار و ٦٠٠ حاڵەتی توشبوون بە نەخۆشی جگەر هەبووە، بەڵام لە کۆی ١٠٩ هەزار کەس ٥هەزار و ٤٣٩کەس توشی نەخۆسی چەوری جگەر جۆرەکانیتری نەخۆشیەکە بوون.

هەروەها ٣٠١ گیان لە دەست دان بە نەخۆشی جگەری درێژ خایەن، ١٨٤ شێرپەنجەی جگەر، لەو کەسانەدا تۆمار کراوە کە قاوەیان نەخواردۆتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا