خورما یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات

پۆڵەتیک پرێس

هەندێک لەو کەسانەی دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن لە خورما دووردەکەونەوە، چونکە پێیان وایە کالۆری زۆر تێدایە و دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش، بەڵام بەپێچەوانەوە خورما یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.

خورما دەوڵەمەندە بە ئاسن و ڕیشاڵەکان، کالۆری کەمە و هەستی تێربوون زیاد دەکات، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش و سوودێکی تەندروستی زۆر بە لەش دەگەیەنێت، بۆیە ئەو کەسانەی کێشیان دادەبەزێنن دەتوانن خورما بۆ ژەمە خۆراکیەکانیان زیاد بکەن، هەروەها خورما یارمەتی باشترکردنی کرداری هەرس دەدات و رێگری لە ئاوسانی سک دەکات.

لەگەڵ ئەوەی خورما ئەو هەموو سوودەی هەیە، بەڵام ئەگەر بەڕیژەیەکی گونجاو نەخورێت و زیادەڕەوی لە خواردنیندا بکرێت دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش، پێویستە ڕۆژانە لە شەش دەنک زیاتر نەخورێت.

ذعر في الدنمارك بسبب "تمر إيراني"

سوودە گشتیەکانی خورما جگە لە دابەزاندنی کێش:

-یارمەتی بەهێز بوونی ئێسکەکان دەدات
-یەکێکە لە باشترین خواردنەکان کە چارەسەری قەبزی دەکات
-ڕێژەی شەکری خوێن هاوسەنگ دەکات
-یارمەتی تەندروستی چاو دەدات
-رۆڵێکی گرنگی لە چارەسەرکردنی ڕۆماتیزمادا هەیە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا