دۆزینەوەی کیسەڵێکی گەورە دوای ڕۆشتنی

پۆڵەتیک پرێس

کیسەڵێک بەناوی تیتان کێشەکەی نزیکەی 60 کیلۆگرامە، لەماڵی خاوەنەکەی کە لە باخچەیەکی سۆڤۆلکی خۆرهەڵاتی بەڕیتانیایە و پەرژین کراوە و بەرزیەکەی سێ پێیە ڕۆشت.

لەکاتی ڕۆشتنیدا بەتەنها لە دووری میلێک لەو ماڵەی لێی دەژی هێزە ئەمنییەکان دۆزییانەوە ، گەڕاندیانەوە بۆ ناو ئۆتۆمبێلی پۆلیس، دواتر هێزەکان پەیوەندیان بە خاوەنەکەی ریتچارد ئەستون کرد و هەواڵەکەیان پێ ڕاگەیاند خاوەنەکەی ئاگاداری ئەم ڕوداوە نەبوو.

خاوەنی کیسەڵەکە دڵنیای کردەوە لەوانەیە یەکێک یارمەتیدابێت بۆ ڕۆشتنی، چونکە پەرژینەکە نەشکاوە و بەرزیەکەشی سێ پێیە ناتوانێت سەرکەوێ بەسەریدا.

پۆلیسەکانی ناوخۆیی جەختیان لەوە کردەوە دوای ئەوەی کیسەڵەکەیان لە کیسگریڤی نزیک ئیپسویچ بینی بە سێ ئەفسەری پۆلیس توانیویانە تیتانی تەمەن 35 ساڵ بەرزبکەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا