بەوێنەو ڤیدیۆ..کۆمپانیایەکی چینی مۆبایلێکی نایاب بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای دوگی چینی مۆبایلێکی نوێ بە ناوی ئێس ٩٧ پرۆ بەرهەم دەهێنێت، بە یەکێک لە مۆبایلە زیرەکە بەهێزەکان دادەنرێت، بەم نزیکانە لە بازاڕەکاندا دەبێت.

ماڵپەرەکان ڕوونیان کردەوە، مۆبایلەکەی کۆمپانیای دوگی، باتریەکی بەهێزی هەیە، کە دەگاتە ٨ هەزار و ٥٠٠ میلی ئەمپێر لە کاتژمێرێکدا، دەتوانیت بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەکاری بهێنیت بارگاوی نەکەیتەوە، لە ماوەی نیو کاتژمێردا بە تەواوی بارگاوی دەبێت، کامێرایەکەی بەهێزی هەیە لە سامسۆنگەوە بۆی دیاری کراوە بە دیقەی ٤٨ مێگاپێکسڵ.

مۆبایلەکەی دوگی یەکەم مۆبایلی زیرەکە تایبەتمەندی لێزەری هەیە، توانای ئاشکراکردنی لە نێوان ٤٠ مەتردا هەیە، لە ٨ دۆخی جیاوازدا.

شاشەکەی پێوانەی 6.39ئینجە، بە تەکنیکی ئێچ دی پڵەس دۆت بە دیقەی 720×1560پێکسڵ، کامێڕای سێڵفیەکەی دیقەی ١٦ مێگاپێکسڵە.

چوار کامێرای لە ڕووکاری دەرەوە هەیە، لە لایەن سامسۆنگەوە بۆی دیاری کراوە هەستەوەری کامێرا سەرەکیەکەی دیقەی ٤٨ مێگاپێکسڵە، دووەم دیقەی ٨ مێگاپێکسڵە، سێیەم و چوارەم بە دیقەی ٢ مێگاپێکسڵ.

مۆبایلەکەی دوگی چارەسەرکەری میدیا تەک هیلیۆ جی ٩٥ی تێدایە، ڕامەکەی ٨ گێگابایتە، میمۆریەکەی ١٢٨ گێگابایتە.

بە لەمسی پەنجە مۆبایلەکە بەکار دەهێنرێت، بە سیستمی ئەندرۆید ١١ کار دەکات، مۆبایلەکە سێ ڕەنگی هەیە، پرتەقاڵی، سور، زیوی.

نرخی مۆبایلەکە لە جیهاندا بە نزیکەی ٣٢٩ دۆلار دەفرۆشرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا