پاش ئەوەی ماوەکانی ڕابردوو دەنگۆی ڕۆشتنی کریستیانۆ گەشتە لووتکە و زۆرینەی سەرچاوەکان کۆکبوون لەسەر ئەوەی کریستیانۆ ناگەڕیتەوە تۆرینۆ بەڵام لە ئێستادا شتەکان گۆڕاون
پاش ئەو ئاستە بەرزەی لەمیانەی یاریەکانی یۆرۆ نیشانیدا یانەی یۆفانتۆس پەشیمانە لەوەی پێشتر بەرامبەر کریستیانۆ پێشانیداوە و دەیەوێت بەفەرمی دەست بکاتەوە بەگفتۆگۆ دەربارەی ئایندەی ستارەکەی پرتووگال
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردوە لە ئێستادا یۆفانتۆس تەواو هەست بەهەڵە دەکات بەرامبەر کریستیانۆ کە بەوجۆرە ماڵەی کردووە ، هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە یۆفانتۆس بەفەرمی داوای لە کریستیانۆ کردووە دەست بکات بەگفتوگۆ سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ خانمەپیرەکەدا بۆیە لە ئێستاوە چاوەڕیی وەڵامی کریستیانۆیە .