پۆڵەتیك: سپۆڕت
دكتۆر هاوكار سالار داوەری نێو دەوڵەتی و مامۆستای سكوڵی وەرزش لە زانكۆی سلێمانی وەك هەست كردن بە بەرپرسیارێتی پێشەیی و ئەخلاقی و پاش ئەوەی كە لە دۆخی وەرزشی كوردستانی بینی هەستا بە بڵاو كردنەوەی نووسینێك لە سەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك دا تیایدا كەمپینێكی ڕاگەیاند بۆ كۆتایی هێنان بەو دۆخە ناوەرزشییە ناقۆڵایەی سەرۆك و جێگری سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان دروستیان كرد و باجەكەشی وەرزش و وەرزشكارانی كوردستان بە هەردوو ڕەگەزەوە دەیدەن.
پۆڵەتیك سپۆڕت لە ئێستاوە پشتگیری هەوڵەكەی دكتۆر هاوكار سالار دەكات و بە ئەمانەتی ڕۆژنامەوانییەوە تەواوی كەمپینەكە بۆ خوێنەران و وەرزشكارانی كوردستان دەگوازێتەوە و پێشكەش دەكات بە هیوای ئەوەی كەمپینەكەی دكتۆر و داوەری نێو دەوڵەتی كورد بە پایان بگات.
كه‌مپین وسیمیناری ڕێكحستنه‌وه‌ی وه‌رزشی تۆپی پێی كوردستان.
له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی وه‌رزشی كوردستان و ناوچه‌كه و له به‌ر ئه‌ر‌كێكی ئه‌خلاقی و برایه‌تی و له به‌ر ئه‌ر‌كێكی ئه‌كادیمی و نه‌ترازانی وه‌رزش و بۆ یه‌ك خستنه‌وه‌ی ماڵی وه‌رزشی كوردستان داواكارم له ڕۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی ڕاسته‌قینه و وه‌رزشكارانی دێرین و پسپۆڕانی بواری وه‌رزش و ڕاهێنه‌ران و یاریزانان و ناوبژیوانان و كه‌سانی په‌یوه‌ندیدار و یانه‌كان كه هاوكارم بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به هه‌موومانه‌وه نه‌هێڵین چی دی وه‌رزش تێكه‌ڵی سیاسه‌ت بێت و بتوانین ئه‌و وه‌رزشه‌ی كه كه‌سانی دڵ پاك و خۆشه‌ویستی پێش ئێمه فێریان كردووین نه‌هێڵین ئه‌و درزه دروست ببێته‌وه جارێكی تر كه له شه‌ری براكوژی دروست بوو.
بۆیه وه‌ك مامۆستایه‌كی زانكۆ و ناوبژیوانێكی نێو ده‌وڵه‌تی هه‌ڵده‌ستم به دروست كردنی كه‌مپینێك و چه‌ند سیمینارێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی دۆخی تۆپی پێی و وه‌رزشی كوردستان به هاوكاری ئێوه‌ی به‌رێز ئینشا الله له چه‌ند ڕۆژێ داهاتوو شوێن و كاتی سیمیناری كه‌مپینه‌كه‌تان بۆ دیاری ده‌كه‌ین و هه‌وڵی له یه‌ك نزیك كردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بدۆزینه‌وه.
دروشمی كه‌مپین و سیمیناره‌كه بریتییه له: (برایه‌تی و خۆشه‌ویستی – په‌روه‌رده – یه‌ك ڕیزی – نه‌خێر بۆ ناوچه گه‌رێتی)
براتان د.هاوكار سالار
مامۆستای زانكۆ/ ناوبژیوانی نێو ده‌وڵه‌تی