پۆڵەتیک پرێس
بەشێکی زۆری خەڵک دوای نان خواردن هەست بە دڵتێکەڵهاتن دەکەن و دەیانەوێت بڕشێنەوە بەهۆی تێکچوونی گەدەیانەوە.
بۆ بەشێکی زۆری ئەو کەسانە ئەمە هەستێکی بێزارکەرە، بەشێوەیەکی گشتی ئەم حاڵەتە لە 30 بۆ 60 خولەک دوای ژەمەکان دەست پێدەکات و لە کاتژمێرێک بۆ سێ کاتژمێر بەردەوام دەبێت.
هۆکارە باوەکانی دڵتێکەڵهاتن دوای نان خواردن:
-دووگیانی
دڵتێکەڵهاتن لەکاتی دووگیانیدا تەنها لە بەیانیاندا نییە دوای تەواوبوونی ژەمەکانیش بەهەمان شێوەیە.
-ژەهراویبوونی خۆراکی
ژەهراویبوونی خۆراکی هۆکارێکە بۆ دڵتێکەڵهاتن، ئەو خواردنانەی بە ڤایرۆس و بەکتریاکان پیس بوون و بەتەواوی ناکوڵێن دەبنە هۆی تێکچوونی کرداری هەرس و هۆکارێکن بۆ دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە.
-هەستیاری بە خواردن
کاتێک خواردنێک دەخۆیت هەستیاریت پێی هەیە یان بەرگەی ناگری لەش چەندین مادەی کیمیایی دەردەدات کە هۆکارێکن بۆ دڵتێکەڵهاتن.
دروستبوونی هەستیاری زیاتر بەم خواردنانەیە، هێلکە، گەنم، سۆیا، ماسی و عەلی بابا، هەرکاتێک بۆت دەرکەوت دڵتێکەڵهاتنەکە هۆکارەکەی هەستیاریە پێویستە دووربکەویتەوە لەو خواردنەنای تووشی هەستیاریت دەکەن.
-کێشەکانی قۆڵۆن و ڕیخۆڵە
ئەو خواردنانەی کێشە بۆ قۆڵۆن و ڕیخۆڵە دروست دەکەن وهۆکارێکن بۆ ئاوسانی سک و غازات و کرداری هەرس قورس دەکەن، ئەمەش دەبێتە هۆی دڵتێکەڵهاتن، بۆیە پێویستە لە ژەمەکاندا ڕێژەیەکی باش ڕیشاڵەکان بخۆن.
-کێشەکانی زراو
بەشێکی زۆر کێشەکانی زراو هەستی دڵتێکەڵهاتن دروست دەکەن دوای نان خواردن.
-دوودڵی و دڵەڕاوکێی
دوودڵی و دڵەڕاوکێی هۆکارێکن بۆ دڵتێکەڵهاتن یان ڕشانەوە، چونکە ئەو هۆرمۆنانەی دەردەدرێن کرداری هەرس خێرا یان هێواش دەکەن.