تورکیا کوژرانی سەرکردەیەکی پەکەکەی راگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی بڵاویکردەوە، هەواڵگری نیشتیمانی تورکیا “میت” لەئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگریدا سەرکردەیەکی پەکەکەی لەسلێمانی کردووەتە ئامانج کە ناوی ئۆلاش دۆگان بووە و ناوی لەلیستی سوری داواکراوانی تورکیادا بووە.

بەپێی بڵاوکراوەی میدیا تورکییەکان، رۆژی 13ی حوزەیران ئۆلاش دۆگان لەلایەن هەواڵگری تورکیاوە لەناوچەی قەڵادزێی سەربە پارێزگای سلێمانی کراوەتەئامانج و کوژراوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بەردەستن، ئۆلاش دۆگان کە ناسراوە بە “ئۆلاش دەرسیم” لەلیستی سوری داواکراوانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیادا بووە و لەهەمان رۆژی بۆردومانکردنی گوندی گەڵاڵە و چەند گوندێکی دیکەی سەربە بەپارێزگای سلێمانی لە 13ی حوزەیراندا کراوەتەئامانج و کوژراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا