هۆنۆر کۆمپیوتەرێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

هۆنۆر کۆمپیوتەرێکی نوێ لە نەوەی ماجیک بوک14 دروست دەکات ڕکابەر کۆمپیوتەرەکانی ئەپڵی پێدەکات.

پێکهاتەی کۆمپیوتەرەکە لە ئەلەمنیۆمێکی بەهێز دروستکروە بەرگەی بەرکەوتنەکان دەگرێت، کێشەکەی 1.38 کیلۆگرامە، دووریەکانی(307.5/223.8/15.9) ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 14 ئینج و دیقەی پیشاندانی1920/1080 پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکیەکەی 300 مۆمە.

چارەسەرکەرەکانی ئەنتڵ کۆر ئای فایف1135 جی7 و ئەنتڵ کۆر ئای سێڤن1165 جی7 و چارەسەرکەری وێنەی ئینتیگرایتد ئەنتڵ جی پی یو و نڤیدیا ئێم ئێکس450ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی 16 گێگابایتە، میمۆریەکەی 512 گێگابایتە.

دەرچەکانی یو ئێس بی2 تایپ ئەی، یو ئێس بی3.2 جین1 تایپ سی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، کۆمپیوتەرەکە لەمسە و دوای بارگاویکردنی توانای 11 کاتژمێر کارکردنی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا