نرخی نەوت 75 دۆلاری تێپەڕاند

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بۆ یەکەمجار لەنیسانی ساڵی 2019ەوە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و 75 دۆلاری تێپەڕاند.

بەپێی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 75 دۆلار و حەوت سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 73 دۆلار و 56 سەنت لەبازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

رۆژی دووشەمەش بانکی وەبەرهێنانی ئەمریکا “بانک ئۆف ئەمریکا” پێشبینی کرد هەتا ساڵی 2022 نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بگاتە 100 دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا