هەرچەندە دەمێکە فەیسبووک بێتام بووە و هیچی تیانەماوە.
ئەم سەلاجەی بەتاڵە..
ئێستا بۆتە زبڵدان؛ و کانسەر بۆ پەروەردەی میللیمان و گەورەترین دوژمنەی خۆمانە..!
رۆژانە هەواڵی ناخۆش، شەڕەدەنووک، بەدواکەوتنی ژیانی یەک و ناشرینکردنی یەک و سوک کردن و بێ بەهاکردن و داڕمانی کەسایەتی یەکتر، و دەستوەردان لە ژیانی یەک و بوختان و قسەی دروستکراو چیرۆکی بەتاڵ و خاڵی لە بەها گشتییەکان..
یەک دنیا پۆستی درۆ و ساختە رۆژانە بڵاودەبنەوە تەنها بۆ تێکدانی شیرازەی کۆمەڵایەتیمان..
رەسمی شێتێک دانێی لەسەری بنوسە سەرۆکێکی بێ کردار هیچی نەکرد بۆ گەل؛ خەڵک کۆمێنت و قسەی لەسەر ئەکات و ناشزانێ بۆ لە کاتێکدا ئەو کابرایە ئاگای لە دنیانییە؟!
لەم ماوەیەدا بە شێوەیەکی خراپ.. بۆتە جێگەی ملشکاندو دەست شکاندن و هەواڵی کوشتن و بابەتی نێگەتیڤ، و شکاندنی ئەوکەسانەی لایەنی کەم سودێکیان بۆ ووڵات و کۆمەڵ هەبووە..
خەریکە لە فەیسبووک شەڕی ناوخۆی کۆمەڵایەتی دەخولقێت؛ لەسەر دەستی ئەوانەی دەستبەتاڵن بۆ ئەم ووڵاتەو بونیادنانەوە، ئەم شەڕەش هیچ سودی نییە.. جگە لە شکاندنی یەک و سەرقاڵکردنی خەڵک بەشتێکەوە کە هیچ بە ژیانیان نادات جگە لە زیان.