پۆڵەتیک پرێس
کارمەندانی ئاسایش لە هیندستان، منداێیان لە چاڵێکدا دەرهێنایەوە کە قوڵیەکەی نزیکەی ٣٠ مەتر بوو، بە هاوکاری دایک و باوکی منداڵەکە.
میدیاکان، گرتە ڤیدیۆیەکیان بڵاو کردەوە کە تیایدا منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان دەردەکەوێت، کەوتۆتە ناو چاڵێکەوە لە ناوچەی ئاگارا لە وڵاتی هیندستان.
لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت کاتێک منداڵەکە لە چاڵەکە دەردەهێننەوە، بە ئامادەبوونی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و کەس و کارەکەی و خەڵکانیتر ڕزگاری دەکەن.