كۆمسیۆن رێوشوێنەكانی بانگەشە و قەدەغەكراوەكانی كاتی بانگەشە دەخاتەڕوو

پۆڵەتیك پرێس

 

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان مەرجەكانی چۆنیەتی ئەنجامدانی بانگەشەی هەڵبژاردن و ئەو رێوشوێنانەی رێگە بە ئەنجامدانیان نادرێت و قەدەغەن ئاشكرا دەكات.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربە خۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند: ئەنجومەنی كۆمسیاران سیستمی ئەنجامدانی بانگەشەی هەلبژاردنی پەسەند كردوە و لەگەڵ دام و دەزگای شارەوانی هەماهەنگی دەكەین لەبارەی چۆنیەتی ئەنجامدانی بانگەشە و ئەو شوێنانەی كە بانگەشەكردن تێیدا قەدەغەیە.

بەپێی رێنماییەكی كۆمسیۆن بەكارهێنانی مادەی لكێنەر بۆهەڵواسینی وێنەی كاندید و پۆستەری بانگەشە و نوسین لەسەر دیوار قەدەغەی و نابێت پۆستەر و بەرنامەی هەڵبژاردن و بەدووری كەمتر لە (100) مەتر لە ناوەندەكانی دەنگدان هەڵبواسرێن، بەكارهێنانی باڵەخانەی دام و دەزگا حكومییەكان و شوێنە ئاینییەكان بۆ بانگەشە قەدەغەیە.

بەشێكی دیكەی رێنماییەكانی كۆمسیۆن بۆ كاتی بانگەشەی هەڵبژاردن ئەوەیە رێگەنادرێت كاندید و پارتە سیاسیەكان و هاوپەیمانێتیەكان زانیاری ساختە و هەڵە یاخود شێوازی ناوزڕاندن دژی كاندیدانی دیكە بەكاربهێنن، بیری توند و تیژی و رق و كینە و ناكۆكی نەتەوەیی و تائیفی و دینی نابێت لە كاتی بانگەشەدا كاری لەسەربكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا