بەوێنە.. حاڵەتێکی نامۆی منداڵێکی شیرەخۆرە

پۆڵەتیک پرێس

منداڵێکی شیرەخۆرە بۆتە ئەستێرەی ئینتەرنێت دوای هاوبەشی پێکردنی وێنەکان کە قژێکی زۆر و پڕی هەیە لەگەڵ خەڵکدا.

جاکسۆن هەشت هەفتە پێش کاتی خۆی لەدایک بووە و قژێکی قاوەی هەیە، ئێستا تەمەنی سێ مانگە، لەکاتی لەدایک بونیدا خێزانەکەی سەرنجیاندا قژێکی زۆر و پڕی هەبوو، لەدوایدا دەرکەوتی حاڵەتێکی نامۆی هەیە کە لە 50 هەزار منداڵدا تەنها یەک منداڵ تووش دەبێت و پێی دەوترێت هایپەر ئەنسۆلینی خوێن.

بۆ چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتە جاکسۆن دەرمانێک بەناوی دیازوکسید وەردەگرێت بۆ هاوسەنگکردنی ڕێژەی شەکر، یەکێک لە کاریگەریە لاوەکیەکانی ئەم دەرمانە گەشەکردنی زۆری قژە، دایکی جاکسۆن کە ناوی شانون ئیریسە لە باکوری ئێرلەندا دەژی وێنەی منداڵەکەی لە ئینتەرنێت بڵاودەکاتەوە و قژە زۆرەکەی پیشانی خەڵک دەدات و دەڵێت خەڵک زۆر سەرسام بوون بە وێنەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا