ڕەنگی لێو نیشانەیە بۆ توشبوون بە نەخۆشی

پۆڵەتیک پرێس

ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک کاتێک توشی نەخۆشی مەترسیدار ئەبن، بەڵام هەندێک کات نیشانەکانی بە ئاسانی دەرناکەوێت، ئەمەش توشی کێشەی گەورەتریان دەکات.

پزیشکە ئەڵمانیەکان جەخت لەوە دەکەنەوە، ڕەنگی لێو ئاماژەیە بۆ بوونی نەخۆشیەکی مەترسیدار، باشترە زوو گرنگی پێ بدرێت بۆ ئەوەی چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە.

پزیشکەکان ڕوونیان کردەوە، گۆڕانی ڕەنگی لێو ئاماژە بە خۆری نەخۆسیەکان دەکات ڕەنگی سوری ئاڵ ئاماژەیە بۆ بوونی نەخۆشی جگەر، هەروەها شین بوونەوەی لێو ئاماژەیە بۆ نەخۆشیەکانی دڵ، برینی لێو ئاماژەیە بۆ تامێسک.

ئاماژە بەوەش دەدەن، وشک بوونەوەی لێو ئاماژەیە بۆ کەمی کانزاو ڤایتامینەکان، وەک ئاسن زینک هەروەها، کۆمەڵەی ڤایتامینەکانی بی و بی ٢.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا