ڕەیزەر کۆمپیوتەرێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڕەیزەری ئەمریکی کۆمپیوتەرە نوێیەکی بلەید14 بە پێشکەوترین شێوە دروست دەکات تا یەکێک بێت لە باشترین کۆمپیوتەری یاری ساڵ.

پێکهاتەکەی لە کانزا و پلاستیکێکی بەهێز دروستکراوە، دووریەکانی(319.7/220/16.8) ملیمە، کێشەکەی 1.78 کیلۆگرامە، شاشەکەی لەجۆری کیو ئێچ دیە بەقەبارەی 14 ئینج و دیقەی پیشاندانی 2560/1440 پێکسڵ و شەپۆلی 144 هێرتز.

چارەسەرکەری ڕەیزەر ناین5900 ئێچ ئێکس و چارەسەرکەری وێنەی نڤیدیا جی ئی فۆڕس ئاڕ تی ئێکس3080 و جی ئی فۆڕس ئاڕ تی ئێکس 3060ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی 16 گێگابایتە، میمۆریەکەی یەک تێرابایتە، دەرچەکانی یو ئێس بی3.2 جین2 تایپ ئەی و یو ئێس بی3.2 جین2 تایپ سی هەیە، پاتریەکەی دوای بارگاویکردنی توانای 12 کاتژمێر کارکردنی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا