پێکدادانی چەکداری لە هەولێر کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

لە پێکدادانی چەکداری نێوان دوو خێزانی شارۆچکەی قوشتەپەی سەر پارێزگای هەولێر شەش کەس بوونە قوربانی.

پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ یەکشەمە 20 ی حوزەیرانی 2021 ڕایگەیاند، لە پێکدادانی چەکداری نێوان دوو خێزاندا لە شارۆچکەی قوشتەپە کەسێک کوژراوەو پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.

هۆگر عەزیز، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، ” ئەو دوو خێزانە دراوسێی یەکتر بوون  و لە شەڕەکەدا چەک بەکارهێنراوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” شەش کەس لە هەردوو خێزانەکە دەستگیرکراون و ڕادەستی دادگا دەکرێن تا سزای یاسایی خۆیان وەربگرن”.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک