ئاگرێکی گەورە لە قەزای ماوەت دەکەوێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگرێکی گەورە لە قەزای ماوەت کەوتووەتەوەو دەیان دۆنم زەوی و زاری سووتاندووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ شەممە 20 ی حوزەیرانی 2021 بەڕێوەبەرایەتیەکە بڵاویکردووە هاتووە، ” بنکەی پۆلیسی دارستانی ماوەت ئاگادارییەکی پێگەیشتووە کە ئاگرێکی گەورە لە گوندی قامیش و شاخی گۆجار کەوتووەتەوە و زەوی و زارێکی زۆری سووتاندووە”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ” مەفرەزەکانی بنکەکە بەخێرایی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەو لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە ئاگرەکەیان کوژاندووەتەوە”.

لەبارەی زیانەکانی ئاگرەکەوە ئاماژە بەوە کراوە، کە 30 دۆنم پووش و پاوان و گیای ناوچەکە سوتاوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک