سوودە تەندروستیەکانی ماست

پۆڵەتیک پرێس

ماست یەکێکە لە بابەتی شیرەمەنیە بەناوبانگەکان، دەوڵەمەندە بە مادە سوودبەخشەکان کە لەش پێویستی پێیەتی، ژەمێی سوکە و هەموو کاتێک دەتوانرێت بخورێت.

سوودە تەندروستیەکانی ماست:

-سەرچاوەیەکی سەرەکی کالیسیۆمە، کالیسیۆم کانزایەکی بنەڕەتیە بۆ تەندروستی ئێسک، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین بی12 و فۆسفۆڕ و پۆتاسیۆم.

-ماست ڕێژەیەکی تەواو پڕۆتینەکانی تێدایە کە وزە بە لەش دەبەخشێت و ئێسکەکان بەهێز دەکات، یارمەتی هاوسەنگکردنی ئارەزوی خواردن دەدات چونکە هەستی تێربوون زیاد دەکات.

طريقة عمل سلطة اللبن زبادي بالخيار - طبخ

-یەکێکە لە سوودە گرنگەکانی ماست یارمەتی کرداری هەرس دەدات و ڕێگری لە قەبزی و دڵتێکەڵهاتن دەکات.

-ڕیژەیەکی زۆر کالیسیۆمی تێدایە یارمەتی بەهێزکردنی ئێسکەکان دەدات.

دەتوانرێت ڕۆژانە ماست بە چەندین شێوازی جیاواز، بەڵام بێ زیادکردنی شەکر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێت سوودێکی زۆری تەندروستی بە لەش دەگەیەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا