لەیسە مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای لەیسەی تایبەت بە بەرهەم هێنانی کامێرا پیشکەوتووەکان دەچێتە بواری مۆبایلەوە بە هاوبەشی لەگەڵ شارب مۆبایلێک دروست دەکەن.

مۆبایلی ڵەیز فۆن کامێراکەی یەکێکە لە پێشکەوتوترین کامێراکانی مۆبایلە زیرەکەکانی ئەمساڵ، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 12.6 پێکسڵە و توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە، پێکهاتەکەی لە کانزا، پلاستیک و ڕیشاڵی کاربۆن دروستکراوە، ئەستوریەکەی 9.5 ملیمە، کێشەکەی212 گرامە.

شاشەی مۆبایلەکە لەجۆری ئای جی زێت ئۆیە بەقەبارەی 6.6 ئینج و دیقەی پیشاندانی 2730/1260 پێکسڵ و شەپۆلی 240 هێرتز، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن888ی تێدابەکارهاتوە و توانای پەیوەندی کردنی لەگەڵ تۆڕی فایف جی هەیە، ڕامەکەی 12 گێگابایتە، میمۆریەکەی 256 گێگابایتە.

مۆبایلەکە بە سیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، خێرای پاتریەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا