پۆڵەتیک پرێس
ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە کۆڕێکی ڕەخنە و لێکۆڵینەوە بۆ ڕۆمانی (ماڵی پشیلەکان)ی هیوا قادر لە سینەما سالمی شاری سلێمانی سازدەکرێت.
کۆڕەکە بە ئامادەبوونی مەریوان هەڵەبجەیی وەرگێڕی دیاری کورد و شوکا حوسەینی ڕەخنەگری ئێرانی بەڕێوەدەچێت و گفتوگۆ لەسەر ڕۆمانی (ماڵی پشیلەکان)ی نووسەر و وەرگێڕی کورد هیوا قادر دەکرێت.
وادەی کۆڕەکە 22 ی حوزەیرانی 2021 لە کاتژمێر 5 لە سینەما سالم دەبێت.
ڕۆمانی ماڵی پشیلەکان لەلایەن مەریوان هەڵەبجەیی وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی و مانگی ڕابردوو لەلایەن نەشری سالسەوە لە ئێران بڵاوکرایەوە.