ئەمریکا: ئێرانییەکان بێبەشن لە هەڵبژاردنی پاک و ئازاد

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نیگەرانی خۆی دەربڕی لەوەی “ئێرانییەکان ناتوانن لە پرۆسەیەکی هەڵبژاردنی پاک و ئازاددا ” بەشداری بکەن.

لە یەکەم کاردانەوەی بەرامبەر سەرکەوتنی ئیبراهیم ڕەئیسی لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ئێران کە کەسایەتیەکی پارێزکاری توندڕەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە زاری نێد برایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە نیگەرانی خۆی دەربڕی و ڕایگەیاند ” ئێرانییەکان لە مافی هەڵبژاردنی سەرکردەکانیان لە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و ئازاد”.

وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوە لەبارەی گفتوگۆکانی بەرنامە ئەتۆمیەکەی تاران ڕایگەیاند، ئەمریکا گفتوگۆکان لەوبارەیەوە بەردەوامی پێدەدات و لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەکانی لە کارکردن بەردەوام دەبێت.

ئەم هەڵوێستەی واشنتن داوی ئەوە دێت ئێوارەی ڕۆژی شەممە وەزارەتی ناوخۆی ئێران سەرکەوتنی ئیبراهیم ڕەئیسی لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند کە لە ڕۆژی هەینیدا بەڕێوەچوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا