پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
میدیاکانی ڕۆژئاوا بڵاویانکردەوە، بە ھۆکارێکی ئەمنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و لە ڕێکارێکی ئەمنی تونددا، زیندانیانی داعشیان لە گرتوخانەی “سەناعە” لە حەسەکەوە گواستووەتەوە بۆ شارۆچکەی “شەدادییە”.
بەگوێرەی هەواڵی میدیاكانی رۆژئاوا ، داعشە زیندانییەكان زۆرینەیان عێراقین و لە ناویشیاندا داعشی بە ڕەچەڵەک بیانی هەیەو لە ساڵی 2017 دوای کۆنترۆڵکردنەوەی پارێزگای رەققە دەستگیرکراون.
ئەوەش ئاشكرا كراوە، لە گرتوخانەی “سەناعە” نزیکەی پێنچ ھەزار تیرۆریستی داعش زیندانی کراون کە لە ناویاندا ژمارەیەكی بەرچاو گەورە تیرۆریستی عێراقی و سوری و بیانی ھەیە.
سەبارەت بەھۆکاری گواستنەوەی داعشەكان بۆ گرتوخانەی ” شەدادییە” ئاماژە بەوەكراوە، ئەو هەنگاوە كارێكی ئەمنییە و پەیوەندی بەو پەلامارانەی ماوەی ڕابردووە ھەیە، کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بۆ شکاندنی گرتووخانەكە ئەنجامدراوە.