چوار خواردن ترشەڵۆکی گەدە دروست دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

ترشەڵۆکی گەدە یەکێکە لە کێشە تەندروستیە زۆر باوەکان، بەشێوەیەکی گشتی ڕوبەڕوی ئەو کەسانە دەبێتەوە کە سیستمێکی خۆراکی ناتەندروستیان هەیە یان جوڵە و چالاکیان کەمە.

ئەو کەسانەی توشی ترشەڵۆکی گەدە دەبن هەست بە سووتان دەکەن لە گەدەیانەوە بۆ سکیان یان لەناوچەی سنگدا بۆ قورگ.

چوار خواردن ترشەڵۆکی گەدە دروست دەکەن:

-ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە چەوری
ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە چەوری وەک، ئاڤۆکادۆ، پەنیر و چەرەسات ترشەڵۆکی گەدە دروست دەکەن، بۆیە پێویستە ڕێژەیەکی دیاریکراویان لێبخورێت و زیادەڕەوی نەکرێت لە خواردنیاندا.

5 أطعمة مفيدة للدايت رغم أنها دهنية.. أهمها البيض والمكسرات - اليوم السابع

-نەعنا
بەگشتی نەعنا بۆ هێورکردنەوەی نەخۆشیەکانی گەدە و کرادری هەرس بەکاردەهێنرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک بەڵگە هەیە دەڵێن نەعنا هۆکارێکە بۆ سووتانی گەدە.

شبكة الثبات الإعلاميّة - أفضل طريقة لتخطي الضغط النفسي

-شوکولاتە
شوکولاتە وەک ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە چەوری ئەگەر زیادەڕەوی لە خواردنیدا بکرێت دەبێتە هۆی سووتانی گەدە، بەڵام ئەو شوکولاتانەی ڕێژەیەکی زۆر کاکاویان تێدایە ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێت سوودێکی زۆر بە لەش و گەدە دەگەیەنن.

ما تأثير الشوكولاتة على منظومة المناعة؟ - Alghad

-خواردنی توون
ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە بەهاراتەکان هۆکارێکن بۆ سووتانی گەدە و کرداری هەرس هێواش دەکەنەوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە خواردنەکە بۆ ماوەیەکی زیاتر لە گەدەدا دەمێنێتەوە و دەبێتە هۆی سووتانی گەدە و دروستکردنی ترشەڵۆک.

هن | أشهر 5 أكلات في المطابخ العالمية لعشاق الأطعمة الحارة

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا